1. پرسیارنامەیەکی رەشنووس (مسۆدە)ی ئۆنلاین (سەر ئینتەرنێت).

0%
مەبەستی لێکۆڵینەوەکە
لایەنی دەسەڵاتداری خزمەتگوزاریەکانی پەروەردەیی بۆ کەلتووری جۆراوجۆر خزمەت گوزاریەک گەشە پیدەدات بۆ یارمەتیدانی مناڵان و لاوان کە هاتوون بۆ ئێرلەندای باکوور لە رێی بەرنامەی (ڤی پی ئار ئێس - VPRS)وە. ئەم خزمەتەگوزاریە ناوی (ستارس - STARS)ە وە کورتکراوەیە بۆ (سکوڵس ترۆما ئەدڤایزەری ئاند ریفێراڵ سێرڤس)، وە هیوایان ئەوەیە کە بتوانن یارمەتی ئەو مناڵ و لاوانە بدەن کە ئەزموونی ژیانی سەخت و ناخۆش (ترۆما) لەوانەیە ببێتە رێگر لە چوونیان بۆ قوتابخانە و فیربوون و تێکەڵبوون لەگەڵ مناڵی ترو کۆمەڵگا.
تیمێک لە زانکۆی (سترانمیلیز یونیڤێرستی کۆلێج) بەرپرس کراوە لە ئەنجامدانی هەندێ توێژینەوە لەگەڵ دایکوباوک و چاودێر و کارمەندانی قوتابخانە و  خودی خوێندکاران کە خەڵکی سوریان بۆ ئەوەی بزانن چی وادەکات کە خزمەتەکە باشترین یارمەتی پێشکەش بکات.

بانگکردن بۆ بەشداریکدن
ئەم پرسیارنامەی خوارەوە بۆ دایکوباوک و بەرپرسی یاسایی ئەو مناڵ و لاوانەیە کە خەڵکی سوریان و لەقوتابخانەکانی ئێرلەندای باکور دەخوێنن. پرسیارنامەکە داوای رای ئێوە دەکات سەبارەت بە گیروگرفت و دەرفەتەکانی تایبەت بە قۆتابخانە، وە هەروەها ئەزمونتان لەسەر چۆنیەتی خزمەتەکانی فێربوون لە کاتی ئێستاداو ئەو یارمەتیانەی کە پێویستە بۆ خوێندکاری پەنابەر.

ئایا بەشدایکردن بۆی هەیە سوود یا زیانی هەبێت؟
وا چاوەڕوان ناکرێت کە بەشداریکردن لەم توێژینەوەدا ببێتە هۆی هیچ جۆرێک لە زیان و نارەحەتی. بەڵام هیوای ئەوەی لێدەکرێت کە کاریگەریەکی بەسوودی هەبێت لەسەر زانیاری بەخشین بە لایەنی دەسەڵاتداری ئێستاو داهاتووی خزمەتگوزاریەکانی فێربوون، وە هەروەها لەسەر کەرتی فیربوون بەشێوەیەکی گشتی.

رەزامەندی
بە پڕکردنەوەی ئەم پرسیارنامە تۆ رەزامەندی خۆت رادەگەیەنیت بۆ تیمی توێژینەوەکەمان تا وەڵامەکانت لە پرۆژەی توێژینەوەکەماندا بەکار بهێنن.

ئەنجامەکانی توێژینەوەکە چی لێ بەسەردێت؟
ئەنجامەکانی توێژینوەکە بەشدار دەکرێت لەگەڵ لایەنی دەسەڵاتداری فیرکردن لە رێی راپۆرتەوە. ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە لەوانەیە بەکاربهێنرێت لە بڵاوکراوە ئەکادیمیەکانی داهاتوودا.

ئایا وەڵامەکانم بە نهێنی دەپارێزرێت؟
هەموو وەڵامەکان خاوەنەکانیان شاراوە دەبێت و لە هیچ راپۆرت و بڵاوکراوەیەکدا زانیاریەک بوونی نابێت کە ببێتە هۆی ناساندنی خاوەنەکەی. هەموو ئەو داتایانەی کۆدەکرێنەوە بەپێی پەیرەوەکانی (جی دی پی ئاڕ - GDPR) و پرۆسە و یاسیای ناو خۆیی زانکۆی (سترانمیلیز یونیڤێرستی کۆلێج) بۆ ئەمبار کردنی داتا دەپارێزرێت.

دەتوانم پاشەکشە بکەم؟
لەهەرکاتێکدا بێت دەتوانیت داتاکانت بكێشیتەوە بەبێ هێچ سەرئەنجامێکی زیانبەخش و پێویستیش ناکات کە هۆیەک بدەیت. بۆ پاشەکشەکردن لە رەزامەندیەکەت یا هەر زانیاریەکی تر دەتوانیت راستەوخۆ پەیوەندی بە تیمی توێژینەوەکە بکەیت لە رێی ئەم زانیاریانەی کە لە خواروە دراوە بۆ پەیوەندیکردن.

 پەیوەندیکردن بۆ بەدەستهێنانی زانیاری پتر
 
 j.mcmullen@stran.ac.uk :ئیمەیڵ تەلەفۆن: 02890384397 پشکنەری سەرەکی الدكتور جون مكمولين
 j.harris@stran.ac.uk :ئیمەیڵ تەلەفۆن: 02890384409 ئەندامی توێژینەوە  الدكتور جوناثان هاريس

 
 

1.
تکایە ئەم ئیختارەی خوارەوە هەڵبژێرە تا رایبگەیەنیت کەوا ئەو زانیاریانەت خوێندۆتەوەو تێگەێشتوویت کە لەسەروە هاتوون
*

 

2.
ئارەزوو دەکەم رێگە بدەم بە مناڵەکەم (مناڵەکانم) کە پرسیارنامەی هەمان شیوە بۆ هەمان پڕۆژە پڕبکەنەوە.
 
*