بۆچی ئەم توێژینەوە ئەنجام دەدەین؟
.لایەنی دەسەڵاتداری خزمەتگوزاریەکانی پەروەردە خزمەت گوزاریەک گەشە پیدەدات بۆ یارمەتیدانی ئەو مناڵ لاوانەی لە سوریاوە هاتوون بۆ ئێرلەندای باکوور
تیمێک لە زانکۆی (سترانمیلیز یونیڤێرستی کۆلێج) توێژینەوەیەک ئەنجام دەدات لەگەڵ دایکوباوک و چاودێر و کارمەندانی قوتابخانە و خودی خوێندکاران کە خەڵکی سوریان بۆ ئەوەی بزانن چی وادەکات کە خزمەتەکە باشترین یارمەتی پێشکەش بکات
چی لە من داواکراوە بیکەم؟
ئەم پرسیارنامەی خوارەوە بۆ ئە مناڵان و لاوانەیە کە خەڵکی سوریان و تەمەنیان ٨ ساڵ و بەرەو ژوورە و لە ئێرلەندای باکور دەچن بۆ قوتابخانە. داوای رای تۆ دەکات دەربارەی بابەتی جۆراوجۆر لە قۆتانخانە، وە چ شتێک یارمەتیدەرە لە کاتی تووشبوونی سەختیدا. زۆر سوپاست دەکەین ئەگەر بتوانیت پڕی بکەیتەوە.
دەتوانیت یارمەتی بدەیت کە قوتابخانە بکەیتە شوێنێکی باشتر و خۆشتر بۆ مناڵانی خەڵکی سوریا بە وەڵامدانەوەی پرسیارەکانمان. بەشداریکردن لەم توێژینەوەیە نابێتە هۆی هیچ گیروگرفتێک بۆ تۆ.
ئایا هەردەبێت پڕی بکەمەوە؟
ئەگەر ناتەوێت ناچار نیت بەشداری بکەیت لەم ئامارگیریە. ئەگەر وەڵامی پرسیارەکانی خوارەوە بدەێتەوە ئەمە وا رادەگەیەنێت کە تۆ رازیت وەڵامەکانت لە پرۆژەی توێژینەوەکەدا بەکار بهێنین.
ئەنجامەکانی توێژینەوەکە چی لێ بەسەردێت؟
ئەو ئەنجامانەی ئێمە پێی دەگەین بە لایەنی دەسەڵاتداری فێرکردن رادەگەیەنین. ئەمە گرنگە چۆنکە ئەوان بڕیار دەدەن چۆن قوتابخانە پێویستە یارمەتی مناڵانی خەڵکی سوریا بدات - لەبەر ئەوە دەیانەوێ بزانن رای تۆ چیە.
ئایا خەڵکانی تر دەزانن من لە وەڵامەکانمدا چیم ووتوە؟
نەخێر، داوات لێناکرێت ناوی خۆت بدەیت، لەبەر ئەوە کەس نازانێت کە تۆ بەشداریت کردووە لەم توێژینەوەدا.
دەتوانم پەشیمان ببمەوە؟
ستكون جميع الردود مجهولة المصدر ولن تكون هناك معلومات محددة للهوية في أي تقارير أو منشورات. سيتم تخزين أي بيانات تم جمعها بما يتماشى مع لوائح حماية المعلومات العامة وسياسات وإجراءات تخزين البيانات الداخلية في كلية
ئایا خەڵکانی تر دەزانن من لە وەڵامەکانمدا چیم ووتوە؟
لەهەرکاتێکدا بێت دەتوانیت پەشیمان ببیتەوە لە بەشداریکردن لەم توێژینەوە. پێویست ناکات هۆکارەکەیمان پێ بڵێیت و هیچ سەرئەنجامێکی خراپی بۆت نابێت. ئەگەر رات گۆڕی و بڕیاردا ئێمە وەڵامەکانت بەکار نەهێنین، وە یا هەر پرسیارێکت هەبوو دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت و پێمان بڵێیت لەڕێی ئەم زانیاریانەی بۆ پەیوەندیکردن لە خوارەوە دراوە.
پەیوەندیکردن بۆ بەدەستهێنانی زانیاری پتر
j.mcmullen@stran.ac.uk :ئیمەیڵ |
تەلەفۆن: 02890384397 |
پشکنەری سەرەکی |
الدكتور جون مكمولين |
j.harris@stran.ac.uk :ئیمەیڵ |
تەلەفۆن: 02890384409 |
ئەندامی توێژینەوە |
الدكتور جوناثان هاريس |